وته‌ی ڕۆژ
2009-12-30
ده‌سه‌ڵات سه‌رلێشێواو له رێگه‌چاره ده‌گه‌ڕێ
له دوای گورزی كاریگه‌ری رۆژه‌كانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگا، ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری
ئیسلامی به‌شێوی به‌ربڵاو ده‌ستیان داوه‌ته گرتنی چالاكانی سیاسی،
مهدهنیو رۆژنامهنووسانو ره‌وتی ده‌ستگیركردنه‌كان به‌رده‌وامه.
وه‌ك رابردوو پرۆژه‌ی ده‌ستگیركردن له ده‌ستووری كاردایهو به‌ڵام
ئه‌مجاره‌یان به‌ربڵاوتر له هه‌میشه ئه‌م بابه‌ته ده‌ور ده‌نوێنێت.
ده‌سه‌ڵات وه‌ك مارێكی بریندار و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ئه‌م
سناریۆیه بهكردهوهدهدێنێت، سیناریۆیه‌ك كه هیچ بیركردنه‌وه‌و
تئۆرییهكی له‌پشته‌وه نییه‌و وه‌ك تاكتیكێكی سواو‌و
دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی بێ‌مانا پراكتیزهدهكرێت. هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌م
پڕۆژه‌و بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌م ره‌فتاره دزیۆه، هه‌موو بهسیجو
بهكرێگیراوان بانگهێشتی شه‌قامه‌كان كراون‌و له‌رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه
زه‌رووره‌ت‌و پێداویستی ئه‌م گرتنانه هاوار ده‌كرێت.
له‌راستیدا خرۆشانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی نارازی له رۆژی یه‌كشه‌ممه
به‌ته‌واوی شیرازه‌و تانوپۆی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ئێرانی شێواندووه‌و
هیچ یه‌ك له‌م تووندوتیژیانهو هیچ یه‌ك له‌م پڕۆژانه ناتوانێ ئه‌م
تانوپۆیه به‌یه‌كه‌وه بلكێنێته‌وه. سه‌رلێشێواوی له ره‌فتار و له
وتاری به‌رپرسانی سه‌ره‌كی نیزام‌و فه‌رمه‌نده جێرهخۆرهكانی
ده‌سه‌ڵاته‌وه دهبیندرێتو هه‌ریه‌كه‌یان بهشێوهیهكو به
ئامارێكی تایبه‌ت به‌خۆیانه‌وه له رووداوی مێژوویی یه‌كشه‌ممه
ده‌دوێت. یه‌كیان باس له هاتنی
500
ئاژاوه‌گێڕ دهكاتو یه‌كیتریان باس له زه‌رووره‌تی وه‌حده‌ت‌و
ئاشته‌وانی ده‌كات. هه‌ڕه‌شه ده‌كرێت، گه‌ڵاڵه بۆ ته‌واوبوونی ئه‌م
بارودۆخه پێشنیارده‌كرێت، باس له ده‌ستی ده‌ره‌كی دهكرێتو سه‌دان
بابه‌تی له‌مشێوه ده‌بیندرێت. ده‌سه‌ڵات تۆقاوهو له ئه‌گه‌ره‌كانی
ههرهسهێنانو رووخاندن دهترسێتو هه‌ر بۆیه به‌چه‌شنێك تووشی
بێنهزمیو سه‌رلێشێواوی بووه. ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خۆی
تۆقاوه، ده‌یهه‌وێ بۆ جارێكیترو شایه‌تیش بۆ دوایین جاره‌كان، له
چه‌كی گرتن‌و هه‌ڕه‌شه له ئاراسته‌ی تۆقاندن‌و ترساندنی جه‌ماوه‌ر
كهڵكوهربگرێتو خافڵ له‌وه‌ی كه ئه‌م تاكتیكه لانیكه‌م له‌م
بارودۆخه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵام ناگرێته‌وه. بۆ راست‌بوونی ئه‌م
قسه‌یه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی دووباره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م
7
مانگه‌و كاریگه‌رنه‌بوونی گرتن‌و كوشتن، پێویسته. به‌درێژایی ئه‌م
7
مانگه دهستگیركردنو تووندوتیژی له‌ده‌ستووری كاردابووهو كه‌چی له
سه‌رجه‌می ئه‌و رۆژانه‌ی كه خه‌ڵك بڕیاری خۆپیشاندانیان داوه،
به‌رچاوتر له رابردوو جه‌ماوه‌ری نارازی له مه‌یداندا ئاماده‌بووه.
ئه‌م رێگه‌ی كه كۆماری ئیسلامی پێیدا ده‌ڕوات، رێگه‌گه‌لی تاقیكراو
له‌هه‌موو سیسته‌مه دیكتاتۆرییه‌كانی جیهان بووه‌و كه‌چی هیچ كام
له‌م دیكتاتۆرانه سه‌ركه‌وتنی كۆتاییان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. رژیمی
پاشایه‌تیش پێش له رووخان‌و هه‌ره‌سهێنان، ئه‌م ره‌فتارانه‌ی
لێبیندراوهو كه‌چی ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه بینیمان. له دوای
كوشتاری خه‌ڵكی نارازی له مه‌یدانی ژاڵه، به‌سه‌دان چالاكی سیاسی‌و
مه‌ده‌نی ده‌ستگیركران‌و كه‌چی هیچ كام له پڕۆژه‌كانی كوشتن‌و گرتن
نه‌یتوانی كه ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له رووخاندن‌و هه‌ره‌سهێنان رزگار
بكات. به‌سه‌رهاتی ئه‌مڕۆكه‌ی ئێرانیش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان،
هاوشێوه‌ی هه‌مان سهردهمو هه‌مان ره‌فتاره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه.
له‌راستیدا كۆماری ئیسلامی له بونبهستێكی بێوێنه‌دا گیری كردووه.
ته‌سلیمبوون له‌به‌رامبه‌ر خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری نارازی به
پاشه‌كشه‌و كۆتایی سیسته‌م ده‌شكێته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌م
سه‌ركوت‌و وهحشیگهریانهش هه‌مان ده‌ره‌نجامی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئومێد به گۆڕان سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگای ته‌نیوه‌ته‌وه‌و دره‌نگ یا زوو
ئه‌م ئاواته‌ی خه‌ڵك به‌دی دێت.