Rojhelat Tv Live

زانیاری وه‌رگرتنی ته‌له‌فزیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له‌ سه‌ر مانگی ده‌ستکردی هۆتبێرد :Hot Bird 6 at 13.0°E ,10815 H, Rojhelat TV , SR 27500-5/6

هه‌واڵه‌کان
بۆچون: 0    بینراوه‌: 4422 جار    ده‌نگ: 16   (Article Rating)            بینێره‌ بۆ چرکه  بینێره‌ بۆ دنباله بینێره‌ بۆ بالاترین بینێره‌ بۆ تویتر بینێره‌ بۆ فه‌یسبوک Bookmark and Share
Monday, January 26, 2015
کۆمارى ئیسلامى ئێران و قه یرانی نەوت

کۆمارى ئیسلامى ئێران و قه یرانی نەوت
نووسینی: ئیدریس کولاهدووزی
بۆ یەکەم جار لەماوەى دوو ساڵ و نیوى رابردوودا بانکى ناوەندی کۆمارى ئیسلامى ئێران ئاستى بەرهەمهێنان و هەناردەى نەوتی خۆى بڵاوکردۆتەوە و هاوکاتیش ئەوەشی خستۆتە روو کە ئاستى بەرهەمهێنان و هەناردەى نەوتی رژیمى ئێران لە ماوەى دوو ساڵى رابردوودا، بە هۆى بەردەوامى گەمارۆ ئابورییەکان دابەزینى بەخۆوە بینیوە، بە شێوەیەکە بەرهەمهێنانى نەوتى ئێران لە ساڵى رابردوودا لە 3 میلیۆن و 732 هەزار بۆشکە بۆ 3 میلیۆن و 481 هەزار بۆشکە لە چاو ساڵى رابردوو کەمى کردووە. هەناردەى نەوتى رژیمى تاران لە ساڵى 91دا پاش چرتڕ کردنەوەى گەمارۆ نێونەتەوەییەکانى دژ بەو رژیمە دابەزینى بەرچاوى بەخۆوە بینى و ئەمە یەکەم جارە کە رژیمى تاران ئامارى رەسمى خۆى سەبارەت بە دابەزینى ئاستى هەناردە کردنى نەوتى خۆى بڵاودەکاتەوە و پێشتر بە شێوەى چەند نوقتەیەک لە ئامارەکاندا ئاماژەى پێدەکرا. هەڵبەت ئاستى هەناردە کردنى نەوت لە شەش مانگى یەکەمى ساڵدا هێشتا نادیارە و بە جێگاى نیشاندانى ئامارەکەى چەند نوقتەیەک هاتووە. پێش لەمەش باس لەوە کرابوو کە نێوەنچى هەناردەى نەوتى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە ماوەى دوو ساڵى رابردوودا بە هۆى قورسترکردنى گەمارۆکانى سەر رژیم گەیشتەبوە نزیکەى یەک میلیۆن بۆشکە لە رۆژدا لە کاتێکدا ئامارى رەسمى خودى رژیم بە پێچەوانەى ئەوەى دەرخستووە. ئاستى داهاتە نەوتییەکان لە زیاتر لە 118 میلیارد دۆلار لە ساڵى 1390، لە ساڵى رابردوودا بۆ زیاتر لە 64 میلیارد دۆلار کەمی کردوە. ئامارە نوێیەکان دەرى دەخەن کە لە شەش مانگى سەرەتاى ساڵدا داهاتى نەوتى کۆمارى ئیسلامى ئێران زیاتر لە 33 میلیارد دولار بووە و کارناسانى ئابورى لە سەر ئەو بروایەن کە دابەزینى خێراى نرخى نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا، داهاتى نەوتى رژیمى تاران لە نیوەى دووهەمى ساڵ دابەزینى بەرچاو بەخۆوە دەبینێت. کۆمارى ئیسلامى ئێران بە هۆى درێژەدان بە سیاسەتى ئابوورى نازانستى و کردنى ئابورى ئێران بە ئابورى ئیسلامى لە پاش هاتنە سەر کاریەوە و پشت بەستنى تەواو بە هەناردە کردنى نەوت و کەڵک وەرنەگرتن لە باقى سەرچاوە ئابورییەکانى دیکەى ئێران و هاوکاتیش بەردەوامى دان و پێداگرى لە سەر پرۆژەى ئەتۆمى خۆى کە ئەمەش فشار و گەمارۆى نێونەتەوەیی چروپڕى بەدواوە بوو بۆ سەر ئەو رژیمە، بوون بە هۆى ئەوەى کە رژیمى تاران زیاتر لە هەر وڵاتێکى دیکە لە دابەزینى نرخى نەوت زیانى بەربکەوێت و لەگەڵ قەیرانى ئابورى و ماڵى جیدى رووبەروو بێتەوە و جارێکى دیکە هەوڵە بێ ئاکامەکانى خۆى لەم بوارەدا چربکاتەوە. بەڵام ئەوەى کە جێگاى باس و سەرنجە ئەوەیە کە ئێران سەرەراى دەوڵەمەندى لە نەوت و گاز و باقى سەرچاوە ژێر زەوینیەکانى دیکە، لە بوارى ئابورى و داهاتى تاکەکەسی و رێژەى بێکارى و هەژارى و کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان، لە ریزى هەژارترین وڵاتانى جیهانە و ئەو رژیمە بە درێژەدان بە سیاسەتى تا ئێستاى ئابورى خۆى کە بەشێکى بەرچاوى خەرجی گروپ و رێکخراوە تیرۆریستییەکانى سەر بە خۆى لە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست دەکات و ساڵانە بە میلۆنها دۆلار خەرجى ئەو رێکخراوانە دەکات بۆ بردنە پێشی سیاسەتى خۆى لەناوچەکە و هاوکاتیش ململانێ و رووبەرووبوونەوەکانى ئەو رژیمە لەگەڵ کۆمەڵگاى جیهانى کە بوونەتە هۆى ئەوەى کە قەیرانى ئابورى لە ئێران ژێر دەسەڵاتى کۆمارى ئیسلامى رۆژ بە رۆژ قوڵتر بێتەوە، دەرفەتێک بۆ بوژاندنەوەى ئابورى ئێران نەمێنێت و مێژوى کۆمارى ئیسلامى نیشانى داوە کە ئەو رژیمە بە هۆى بێ توانایی لە ئیدارە کردنى وڵات و بێ توانایی لە خۆگونجاندن لەگەڵ کۆمەڵگاى جیهانى بەردەوام قەیرانى بە قەیران چارەسەر کردووە و ئەوەش خۆی لە خۆیدا نیشانەى قوڵتر بوونەوەى قەیران و ئاڵۆزییەکانى ئێرانە و مانەوەى ئەو رژیمە لە بەرێوەبردنى دەسەڵاتى ئێران، ئێران بەرەو دارمانى ئابوری و قەیران لەدواى قەیران دەبات کە ئەمەش نە لە بەرژەوەندى وڵاتە و نە لە بەرژەوەندى دانیشتوانەکەیەتى.
 
وێنه‌ی په‌یوه‌ندیدار
  • کۆمارى ئیسلامى ئێران و قه یرانی نەوت
هه‌ڵسه‌نگاندن

تا ئێستا بۆچونێک نه‌نوسراوه‌!
بۆچونێک بنوسه‌:

ناو (پیویسته‌)

ئیمه‌یڵ (پیویسته‌)

ماڵپه‌ڕ / وێبلاگ

سه‌ره‌تا | هه‌واڵه‌کان | به‌رنامه‌کان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی | فارسی

© هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ (ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی rojhelat.tv)

www.rojhelat.tvwww.rojhelat.tvwww.rojhelat.tv